سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار كرا كه دره‌ختێكی به‌ته‌مه‌نیان بڕییه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/1/2021، عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ، رایگەیاند: "پاش ئەوەی دوینێ لە لایەن چەند هاووڵاتیەكەوە دارێكی تەمەن 95ساڵ لە گوندی نەوێ لە نێوەندی مزگەوتی گوندەكەدا بڕایه‌وه، ئەو كارە نیگەرانیی بەشێكی بەرچاوی هاووڵاتیانی لێ كه‌وته‌وه".
ئاشكراشی كرد، كه ئەمڕۆ داواكاری گشتیی پارێزگای هەڵەبجە، سكاڵای یاسایی لەسەر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره تۆماركرد.
بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ، راشیگەیاند، كه بیانووی بڕینەوەی ئەو درەختە، ئەوە بووەكە پەلكێشیی ڕه‌گه‌كه‌ی زیانی بۆ زەویی مزگەوتەكە هه‌بووه.
باس‌نیوز
