له بهغدا مانگانە 90 ملیار دینار لە كارەبادا بە فیڕۆ دەچێت
ئهمڕۆ دووشهممه 18/1/2021، ئەمجەد عیقابی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، بە مێدیاكانی عێراقی راگەیاندووه: "بە پێی ئەو بەدواداچوونەی كردوومانە، مانگانە تەنیا لە پارێزگای بەغدا بڕی 90 ملیار دینار له كارەبا بەفیڕۆ دەچێت".
ئاماژهی بهوهش كرد، كه لە یەك رۆژدا بەهۆی باران بارینەوە 150 تا 200 محەویلەی كارەبا لە بەغدای پایتەختی عێراق لە كار كەوتوون، نرخی هەر یەكێك لەو محەویلانە 7 تا 8 ملیۆن دینارە، ئەوەش پێویستی به خەرجییەكی زۆرە تا وەزارەتی كارەبا بیانگۆڕێت.
روونیشی كردەوە، كەرتی داتبەشكردن یەكێكە لەو كەرتە گرنگانەی كە لەلایەن وەزارەتی كارەبای عێراقهوە فەرامۆش كراوە، ئەوەش وای كردووە حكوومەت ساڵانە زیانێكی زۆری دارایی لێ بكەوێت، "دروستكردنی ئەو تۆڕی دابەشكردنی كارەبایەی لەسەرانسەری عیراقدا هەیە، تەمەنی بۆ ساڵانی شەستەكانی سەدەی پێشوو دەگەڕێتەوە و نوێترینیان پێش ساڵی 2003 دروست كراوە، بۆیە ئێستا كێشەی زۆریان تێدایە و بەردەوام گرفتی نەبوونی كارەبا هەیە، ئێستا لە هەموو جیهاندا تۆڕی كارەبا بەشێوازێكە، كە لە عێراقدا بوونی نییە ".
ئەندامەكەی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، پێی وایە بە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، كێشەی كارەبا لە عێراق چارەسەر دەبێت.
باسنيوز
