وه‌زاره‌تی دارایی دۆسیه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كانی پێشمه‌رگه ڕێك ده‌خاته‌وه
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریدا، كه له 22/12/2020ـدا ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری واژۆی له‌سه‌ر كردووه و به ناوی ڕێنمایی ژماره (31)ـه‌وه‌یه، ئاماژه به نووسراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه، كه له 22ـی ئه‌یلوولی 2020 ڕه‌وانه كراوه و دوای كۆنووسی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به ڕینماییه داراییه‌كان و ده‌ركردنی ڕێنمایی نوێ به ژماره (10) له 18/11/2020، چه‌ند بڕیارێك له باره‌ی ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌وه دران.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا، ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ر ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێش ساڵانی 1991 خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌بێ، پێویسته له‌لایه‌ن ده‌زگای ئهیلوول یان ده‌زگای پێشمه‌رگه دێرینه‌كانه‌وه به نووسراوی فه‌رمی پشتگیری بكرێ. ئه‌وانه‌شی خزمه‌تیان له ساڵانی 1991 تا 2000 هه‌یه و فه‌رمانی دامه‌زراندنیان نییه، پێویسته ناسنامه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی، یان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی یه‌كه‌ی پێشوو یان هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی تر وه‌كوو به‌ڵگه‌ی برینداری یان نووسراوی چاره‌سه‌ری پزیشكی یان نووسراوی هاوكاری ئه‌و ساڵانه‌ی هه‌بێ.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وانه‌یشی كه له دوای ساڵی 2000ـه‌وه دامه‌زراون، پێویسته فه‌رمانی دامه‌زراندنیان هه‌بێ.
وێڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تیان له ساڵی 1991 تا 2000 هه‌بێ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بێ، پێویسته دوو شاهێد ئاماده بكا و لیژنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ داوای هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بكا به سوێند خواردنیشه‌وه بۆ گه‌یشتن به ڕاستییه‌كان دوای بڕواهێنانی لیژنه‌كه به به‌ڵگه‌كان.
دوای په‌سه‌ندكردنی ڕاژه‌ی خزمه‌ت له‌لایه‌ن لیژنه و واژۆكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیره‌وه، به فه‌رمانی وه‌زاری خزمه‌ته‌كه‌ی جێگیر بكرێ به پێی مادده‌ی 7ـی په‌یڕه‌وی ژماره 6
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ئه‌و ڕێنوێنییه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان بڵاو ده‌كریته‌وه.
باسنيوز
