پۆلیسى ڕاپه‌ڕین: له قه‌ڵادزێ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانمان ئاگادار کرانه‌وه بە بوونی شەڕێک له گەڕەکی ڕاپەڕین لە نێوان دوو بنەماڵە کە تەقەی تێدا کراوە، دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی مەبەست".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لەسەر ڕووداوەکە بە فەرمانی دادوەر و بەپێى ماددەی 431 شەش کەس دەستگیر کران، دەستیش بەسەر دوو چەکی جۆری کڵاشینکۆفدا گیراوە، ڕووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووه‌تەوە و ئێستاش بارودۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە".
باسنيوز
