له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌ر زێر 30 سانتیم به‌فر باریوه‌

له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌ر زێر 30 سانتیم به‌فر باریوه‌


له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌ر زێر له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، 30 سانتیم به‌فر باریوه‌ و ناوچه‌كه‌ سپیپۆش بووه‌.

له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌ر زێری هاوسنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، 30 سانتیم به‌فر باریوه‌ و شینوار سادق، گوته‌بێژی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ـی گوت، كه‌ له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێسته‌ له‌ سنووره‌كه‌ به‌فر ده‌بارێ و تا ئێسته‌ 30 سانتیم به‌فر له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ له‌ سه‌روه‌ختی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا تا ئێسته‌ ده‌روازه‌كه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ داخراوه‌ و هاتن و چوونی لێ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.




باسنيوز
Top