بەریتانیا خولێکی سێ مانگە بۆ دادوەرانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، خولێکی سێ مانگە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ دادوەرانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
بڕیارە کاتژمێر٩:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی١ی٢٠٢١ لە شاری ھەولێر و بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و چەند وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولێک بۆ دادوەرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
حکوومەتی بەریتانیا بە مەبەستی برەودان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردساتن و عێراق دەستی کردووە بە کردنەوەی خولێکی سێ مانگە بۆ دادوەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و چەند وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی ڕیوڕەسمەکە بن.
ئەم خولە بەمەبەستی بەھێزکردنی ئاستی زانیاریی دادوەرانی ھەرێمی کوردستان و بەرەپێشبردنی سیستەمی دادوەرییە و خولەکە تا مانگی سێ بەردەوام دەبێت.
باسنيوز
