هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دەدا
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆ هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "شۆستە بۆ پیادەیە نەک بۆ نمایشی ئۆتۆمبێلەکانتان، کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل ئەگەر بەزووترین کات لایان نەبەن سزاتان بۆ تۆمار دەکرێت، خۆشتان باش دەزانن نووسینی سزا بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی یانی چی".
هەروەها گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە ئەوەشی خستووەتە روو، کە شوێنەکە لای پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی 100 مەترییە.
باسنيوز
