كۆبوونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/1/2021، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د، سه‌رۆكی هەیئەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ران، كۆبوونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه چوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "سه‌ره‌تا فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان دادگاكان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش پاڵپشتیی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، داواشی له دادوه‌ران كرد، ڕاسپارده‌كانی خۆیان بۆ ئه‌مینداری گشتی و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركان به‌رز بكه‌نه‌وه".
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌ریق جه‌مال مه‌حمه‌د ڕێكخستنه‌وه و هه‌ماهه‌نگیی نێوان دادگا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له پێناو سه‌روه‌ربوونی یاسا، به گرنگ و پێویست زانی، ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارێك ببێته هۆی به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی دادگا سه‌ربازییه‌كان.
باسنيوز
