وه‌زاره‌تى دارایی چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/1/2021، وه‌زاره‌تى دارایی گشتاندنێكى بڵاو كرده‌وه تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێری و نەهێشتنی ڕۆتین، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەته‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه، كه پابەندی کاتی وەڵامدانەوەی نووسراوەکان بن، بەو شێوەیهى کە لە خوارەوە دیاری کراون:
1. ئەو نووسراوانەی کە ئاسایین و هیچ کەموکوڕییان نییە و مامەڵەی ئاسایین، لە هەمان ڕۆژدا وەڵام بدرێنەوە.
2. ئەو نووسراوانەی پێویستی بە وردبینیی زیاترە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی کارکردن داوەڵام بدرێنەوە.
3. ئەو نووسراوانەی کە لە سەرەتاکان (أولیات) کەموکوڕیان هەیە، یان هەر کێشەیەکی دیكه‌ى هەبێت، لە ماوەی حه‌وت ڕۆژی کارکردن‌دا وەڵام بدرێنەوە.
وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەری (قانون إنضباط موظفین) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بۆ جێبەجێکردنی کاری پێویست.
باس‌نیوز
