لە عێراق سێ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق سێ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 596 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 16/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 596 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و نۆ کەسیش چاکبوونەتەوە، سێ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 607 هەزار و 587 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 567 هەزار و 898 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 935 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.













باسنيوز


Top