بۆ/ به‌رێز مامۆستا سه‌لاح به‌دره‌دین سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كاوه‌ی رۆشنبیری
به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری كاوه‌ی رۆشنبیری له شاری قامیشلۆی رۆژئاوا، به ناوی ستاڤی گۆڤاری گوڵانه‌وه پیرۆزبایی له كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌و جه‌ماوه‌ره‌ش ده‌كه‌م كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێرن و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
سه‌نته‌ری كاوه‌ی رۆشنبیری زیاتر له 20ساڵه له باشوری كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌رچاوی له بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری و بیری نه‌ته‌وه‌یی رۆڵێكی گه‌وره و گرنگی گێراوه و هه‌مووكات كاری بۆ ئه‌وه كردووه كه كوردستانیه‌كان به گیانی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی بیربكه‌نه‌وه‌و هه‌موو پێكه‌وه پشتیوانی سه‌رخستنی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ، له‌مه‌ش زیاتر به‌رده‌وام كاری بۆ ئه‌وه كردووه كه كوردانی هه‌ر چوارپاچه رێز له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگرن كه ئێستا ماڵی هه‌موانه بۆ كوردانی هه‌ر چوارپارچه و ره‌وه‌ندی كوردی له هه‌نده‌ران، له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه دڵنیاین كه كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری رۆشنبیری كاوه له قامیشلۆ ، درێژه پێده‌ری هه‌مان هه‌مان ره‌وتی سه‌نته‌ری كاوه‌ی رۆشنبیری ده‌بێت كه له باشور و كار و چالاكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆی ئه‌نجامداوه.
جارێكی دیكه پیرۆزبایی له مامۆستای هێژا سه‌لاح به‌دره‌دین و ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری رۆشنبیری كاوه له باشور و رۆژئاوا ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
فه‌رهاد محه‌مه‌د
سه‌رنووسه‌ری گوڵان
16ی 1ی 2021 – هه‌ولێر
