پەرلەمانتارێکی پارتی وادەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتارێکی پارتی وادەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان ئاشکرا دەکات
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێش دەست پێكردنەوەی وەرزی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەکات.

ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، بڕیارە پێش مانگی سێ و دەست پێكردنی وەرزی بەهارەی یاسادانان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان بکات.

ڕوونیشی كردەوە كە لە ١ی ٣ی ٢٠٢١، وەرزی بەهارەی یاسادانان دەست پێدەكاتەوە و ئەولەویەتی كارەكانیشیان بۆ تیپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێت.

پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپاردبوو، بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ شەفافیەت و چاكسازی لە داهات و خەرجییەكاندا.














باسنیوز


Top