نووسەرێك: جەمسەری شیعی و میلیشیای سەربازیی باڵا پشتیوانی لە هاوپەیمانیی هیوا دەكەن
ئاسۆ عەبدوللەتیف، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە نووسینێكدا بە ناونیشانی (مانۆڕی هیوا) كە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەو پەرلەمانتارە خۆفرۆشانە داوە كە هاوپەیمانیی هیوایان درووست كردووە و ئاشكرای كردووە، ”ئه‌م مهندووبانه زۆرجار باس له ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و یاسا و ده‌ستوور ده‌كه‌ن، كه‌چی كه ده‌گاته سه‌ر پرس و ئەجێندا كەسییەكانیان و مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌ونه ئەم گه‌مه مه‌ترسیدارانه“.
ئەوەشی ڕوون كردۆتەوە كە ”جەمسەری گەورەی شیعی و میلیشیای سەربازیی باڵا، موغازه‌له و پشتگیری‌یان ده‌كات بۆ بێهێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی“.
باسیشی لەوە كردوە كە ئەو پەرلەمانتارانە بە جۆرێك كار دەكەن، ”وەك ئەوەی خۆیان تیره نه‌بن و ته‌كه‌تولی شه‌عبی و میللیگهرای شیعه و ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی و عه‌ره‌بی نهیانجوڵێنێت، یان وه‌ك ئەوەی سه‌فه‌قاتی نه‌وتی و گه‌نده‌ڵی دارایی گه‌وره له شاره‌كانی عێراق نه‌بێت كه به هیچ جۆرێك ئه‌م هاوپه‌یمانێتیی هیوایه به وشه‌یه‌ك و پرۆژه‌یاسایه‌ك و جووڵه‌یه‌كی په‌رله‌مانی و بایكۆت و لێو جووڵانێك باسی لێوه ناكات؟“.
ئەو نووسەرە ئاماژەشی بەوە داوە كە هەرچەندە جارێ دیار نییە ئەم گرووپە چی دەكەن و بۆ هەڵبژاردنەكانەوە دەبن بە هاوپەیمانێتی یان نا، بەڵام ”ئەوە روونه له سه‌روه‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عهبادییـهوه تا ئێستا، خه‌ریكی مانۆڕی سیاسین بۆ لێدان له كۆدەنگیی میللی و قەوارەی هه‌رێمی كوردستان“.
ئەوەشی نەشاردۆتەوە كە ئەو پەرلەمانتارانەی لەم هاوپەیمانێتییەدان، ”به حسابی خۆیان ئەلتەرناتیڤی نوخبه‌ی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستانن، بەڵام ئەوكات وه‌ك هه‌رێمی كوردستان نا، به‌ڵكو وه‌ك مه‌ندوبانی باكووری عێراق و داهێنه‌رانی بیرۆكه‌ی په‌رتكردنی هه‌رێمی كوردستان و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێك بۆ فیدراڵیه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێم و لابردنی وشه‌ی پارێزگا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی ره‌مزی شه‌هیدان و هێنانه‌وه‌ی ره‌بیه و قولله‌ی سه‌ربازیی حه‌شدی شه‌عبی بۆ بادینان و هاوینه‌هه‌واره‌كان و سنووره‌كانی هه‌ورامان و گه‌رمیان و شارباژێڕ، به لامهركهزیهتێكی كۆنیش رازییان ده‌كه‌ن، ئەمەش سه‌ره‌تاكه‌ی به ده‌ستكاری و هه‌مواری ده‌سه‌ڵات و مادده‌ی ده‌ستووریی دژی هه‌رێمی كوردستان دەست پێدەكات كه مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌یه و ئەو مه‌ندوبانه نایزانن. ئه‌گه‌رچی به‌پێی ده‌ستووری نوێ و بڕیاری دادگای فیدراڵی، ماده‌كانی 126-143 هیچ یه‌ك له ماده‌كانی 58 و 53 و 140 و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نابێت ده‌ستكاری بكرێت و هه‌موار بكرێته‌وه، كه‌چی ئەم مه‌ندوبانه به پێدانی هه‌ندێك ئیمتیاز و موژده‌ی مانه‌وه‌یان له به‌غدا، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئەوە چۆته مێشكیان كه به‌و ئاراستەیە كار بكه‌ن و هه‌موو سلۆگان و دروشمهكهشیان ریفۆرمی ئابووری و چاكسازیی مووچه‌یه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سێكیش نییه بڵێ تا ئێستا بۆ وه‌ستاون؟“.
لە كۆتاییشدا ئەو نووسەرە نایشارێتەوە كە چاككردنه‌وه‌ی دۆخی پەیوەندییەكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به هاوار و دروشمسازیی و گوتاریی میدیایی و گروپگەلیی پانزه و شانزه نابێت، ”چه‌ند جارێكی تریش باسمان كردووه، نه‌شته‌رگه‌ریی سه‌خته و په‌یوه‌ندی به بیركردنه‌وه و مێنتاڵێتیی شیعه و خه‌یاڵدانی فاشیستانه‌ی عه‌ره‌به‌وه هه‌یه، به‌و حزب و قه‌واره بچووكانه‌ش ناكرێت كه له‌ناو مینی پاسێكدا له به‌غدا سه‌ردانی ئەم حزب و ئەو حزب ده‌كه‌ن به ناوی دانوستان و نوێنه‌رانی ناڕازیی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو به میكانیزمێكی نوێی مه‌ده‌نی و كۆده‌نگیی كورسی و به‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی ده‌كرێت كه شه‌رعیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌بێت، له‌كاتێكدا ئێستا نه میكانیزم هه‌یه و نه هه‌ڵبژاردن و نه دیموكراسی و ئەوەی هه‌یه، مانۆڕی سیاسی و شه‌قكردنی گوتاری حوكمڕانیی كوردییە و كاركردنه به ئەجێندای كەسی و خه‌باتی بەشی و كۆكردنه‌وه‌ی سامان و سهرمایهیە بۆ خۆت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو یاسا و رێسایه‌ك“.
باسنيوز
