به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به‌ رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و تێیدا هاتووه‌: لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان، بڕیارمان دا بە ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بریاری نوێ.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات و هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كراوه‌، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەرویزخان ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
k24 -
Top