راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی: له به‌غداوه هه‌وڵێك هه‌یه تا ڕه‌وشی كوردستان وه‌كوو باشووری عێراقی لێ بێ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/1/2021، عارف رووشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی گوتی: "پارتی خوازیاری ئه‌وه‌یه ناوماڵی كوردستان رێك بخرێته‌وه، تا لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كریز بن، له‌و باره‌دا ده‌توانن به‌رامبه‌ر به‌غدا هه‌ڵوێستیان به‌هێزتر بێت و "ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویستیمان به‌و یهكڕیزییهیه، چونكه به‌شێك له‌لایه‌نه شیعه‌كان دژایه‌تیی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت دۆخی ناته‌ندروست و شڵه‌ژاوی خوارووی عێراق له كوردستانیش ببینن، ئه‌وه‌ش له ڕێی بڕینی بوجه و مووچه‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی سه‌رشانمان به هه‌ند وه‌ربگرین.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، ده‌بێ ماڵی كورد به‌هێز بێت و "پارتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جموجۆڵی سیاسی ده‌ست پێكردووه و سه‌ردانی سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌كان ده‌كات و شاندێكیش بۆ سه‌ردانی حزبه‌كانی عێراق له به‌غدان".
ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، كه پارتی دیموكراتی كوردستان، خوازیاره عێراق به پێی ده‌ستوور ده‌وڵه‌تداری بكا و دان به مافه ڕه‌وا و یاساییه‌كانی كوردستاندا بنێ.
باسنيوز
