هەرێمی کوردستان.. چین هاوکاریی تەندروستیی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی١ی٢٠٢١ نی ڕوچی کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ڕادەستکردنی هاوکارییەکان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو هاوکارییانە بەشێکە لەو پرۆسەیەی کە کۆماری چین دەیەوێ پێشکەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بکات.
گوتیشی پێشتر وڵاتی چین کورسی خوێندن و بۆردی زانیاری و پێدانی ژوورەکانی کۆنترۆڵ و ڕاهێنانی قوتابیانمان بەڕێوە بردووە و لەمەودواش بەردەوام دەبین. بەتایبەتی ئێستا لەڕووی تەندروستییەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکەین.
باسنيوز
