له بارهی خهرجكردنی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی ئهو زیندانییانهی مینحهیان دهبڕدرێ ڕوونكردنهوه دهدرێ
ئهمڕۆ پێنجشهممه 14/1/2021، بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارهتی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوان ڕاگەیاند:" ئەو قوتابییانەی کە کوڕو کچی زیندانیانی سیاسین و بە بڕیاری حکوومەت لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێنن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارەی خوێدنەکەیان بۆ خەرج دەکات".
ئاماژهی بهوهش كرد، ھەرچەندە ماوەی سێ ساڵە پارەی کرێی خوێندن بۆ ئەو مهبهسته خەرج نەکراوە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی خەرجکردنی پارەکە به سیستهمێكه حکوومەت ڕاستەوخۆ دەیداتە زانکۆ و پەیمانگان، بۆیە قوتابییان کێشەیان بۆ دروست نابێت و لە خوێندنی خۆیان بەردەوام دەبن.
بەرەڤان حەمدی ڕوونیشی کردەوە، ئەو زیندانییە سیاسییانەی مینحەیان دەبڕدرێـت و کوڕ کچیان لە زانکۆ لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەخوێنن، گرفتییان نییە و کرێکەیان بۆ خەرج دەکرێت تا خوێندن تەواو دەکەن، بەڵام ئەوانەی ئەمساڵ وەردەگیرێن و بڕیاری بڕینی مینحەکە دەیانگرێتەوە، خەرجکردنی، کرێی خوێندنەکەشیان دەوەستێت".
باسنيوز
