کونسوڵی ئەمریکا: به‌ره‌وپێشچوونی زۆر له‌ پێوه‌ندی نێوان پارتی و حیزبه‌كانی كوردستان به‌دی هاتووه‌

کونسوڵی ئەمریکا: به‌ره‌وپێشچوونی زۆر له‌ پێوه‌ندی نێوان پارتی و حیزبه‌كانی كوردستان به‌دی هاتووه‌
له‌ دیبه‌یتێكدا، كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، باسی ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كا و به‌رده‌وامبوون له‌و ڕۆڵگێڕانه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رنج ده‌خاته‌ سه‌ر پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.

لە دیبەیتێكی پەیمانگەی واشنتن، كه‌ به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین تایبەت بە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، رۆب وۆلەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ وڵاته‌كه‌ی رۆڵێكی گرنگی له‌ لە نزیککردن و زیاترکردنی هاوئاهەنگییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بینیوه‌، نه‌ك تەنیا لە بواری پەرەپێدانی غاز و وزە، بەڵکوو لە نزیککردنەوەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ پێشكه‌وتن له‌ لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هەیە، هه‌روه‌ك سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه‌ خواستێكی زۆر هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك کە خزمەت بە هەموو کوردستان بكا.

به‌رده‌وامبوونی ئه‌مریكای له‌ ڕۆڵگێڕان بۆ لێكنزیککردنه‌وه‌ و پێکەوەکارکردنی نێوان هەردوو پارتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و پارتەکانی دیکەی ناوچه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، مێژوو چه‌ند ساڵی ڕابردوو، ئه‌و راستییەی سەلماندووە کە هەر کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکدی نزیکبووبن کاریگەریی بەهێزتریان هەبووە و دەرهاوێشتەی ئەرێنی ئەو لەیەکنزیکبوونەوە لەسەر کوردستان جێهێشتووە، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ناکۆک بووبن، کاریگەریی سیاسییان بەتایبەتی لە ئاست حکوومەتی فیدراڵیی عێراق کەمتر بووە.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی نه‌وته‌ و زیاتر لە 45 ملیار بەرمیلە، هەروەها ترلیۆنان مەتر سێجا لە غازی سرووشتی هەیە، ئه‌مه‌ش وای لێدەکات ببێتە شوێنێكی یەکجار ئەرێنی و بەسوود بۆ کارکردن و وەبەرهێنان.













باسنيوز


Top