ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان کۆ دەبێتەوە
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند مژارێك، كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/1/2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆ دەبێتەوە:
• دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
• پرسی ڕێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.
• راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.
باس‌نیوز
