بە فەرمانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك ژمارەیەك شوێنی كاسبكاران تێك دران

بە فەرمانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك ژمارەیەك شوێنی كاسبكاران تێك دران
ئەمڕۆ سێشەممە 12/1/2021، لیژنەیەكی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی كەركووك، بە فەرمانی راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك، ژمارەیەك شوێنی كاسبكارانیان لەسەر شەقامی گەڕەكی (ڕێگای بەغدا)ی شاری كەركووك، تێک داوە كە ئەوەش ناڕەزایی زۆری كاسبكارانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە هەمان لیژنە لە چەندین شوێنی دیكەی شاری كەركووك شوێنی كاسبكاران تێك بدەن.










باسنیوز

Top