لە گرێبەستە نوێیەكانی خاوێنكردنەوە دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی زیاد كران
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا هاتووە: "لە گرێبەستە نوێكانی خاوێنكردنەوە، كۆمپانیاكان پابەند كراون بە خاوێنكردنەوەی یەكەكانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان، شوێنە بازرگانییەكان كە ژمارەیان دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی دەبێت و بەشێكی فراوانی شاری هەولێر پێكدەهێنن، بەڵام پێشتر ئەركی خاوێنكردنەوەیان لە گرێبەستە كۆنەكاندا نەبوو، كەچی لە گرێبەستەكانی ئێستادا زیاد كراون".
هەروەها خاوێنكردنەوەی هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی هەولێر، هەروەها دوو زۆنی فراوانیش لە سنووری شارەوانییەكانی (بنەسڵاوە و دارەتوو، كەسنەزان و بەحركە، شاوێس و پیرزین، سێبیران و كانی قڕژاڵە) لە گرێبەستە نوێكانی ئێستا زیادكراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە وێڕای زیادكردنی زۆنەكان، ژمارە و كوالێتی ئامێرەكانیش بەرزكراونەتەوە و چەندین قەلاب و شۆفڵ و پیكابیش دابینكراون، كە دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەكان، خاوەندارێتی ئەو ئامێرانە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەگەڕێتەوە.
باسنيوز
