له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ كه‌سێك له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌

له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ كه‌سێك له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پشكنین و تووشبوو و چاره‌سه‌ركراوانی په‌تای كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد له‌ 24 كاتژمێردا له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ كه‌سێك به‌ هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/1/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد له‌ كۆی 2676 پشكنین، ده‌ركه‌وت كه‌ 88 كه‌س تووشبووی په‌تاكه‌ن، له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان 14 كه‌س و له‌ سلێمانی 52 كه‌س و له‌ دهۆك 21 كه‌س و له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان یه‌ك كه‌س و له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین هیچ كه‌سێك تووشی په‌تای كۆرۆنا نه‌بووه‌.

هه‌ر به‌ پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئاشكرا كراوه‌ كه‌ 983 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌، 351 له‌ هه‌ولێر و 187 كه‌س له‌ سلێمانی و 369 كه‌س له‌ دهۆك و 35 كه‌س له‌ گه‌رمیان و 41 كه‌س له‌ ڕاپه‌ڕین.

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی په‌تای كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ كه‌سێك به‌ هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌.












باسنيوز



Top