سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراکسیۆنەکان لە کۆبوونەوەدان
ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێکخستنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، بە تایبەت پابەندبوونی فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتاران پابەندی و پێگیری به پەیرەوی ناوخۆ و به تایبهت له خاڵی نیزامیدا، له كۆبوونهوهدان.
گوتیشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان مەبەستیەتی کات بۆ پەرلەمان بگەڕێتەوە و کەمترین بەرکەوتنیش لە نێو پەرلەمانتاران ھەبێت.
پێشتر رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، سەرۆکایەتی دەیەوێت رێگایەک بگرێتە بەر بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن و گرژی دروست ببێت.
باسنیوز
