تره‌مپ "دۆخی نائاسایی" له واشنتن راگه‌یاند
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دۆخی نائاسایی له‌وانشتنی پایته‌خت واژۆكردوه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه زانیاریان پێگه‌یشتوه سه‌باره‌ت به‌دانانی پلان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی چه‌كداری له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت له 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته.
پلان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی چه‌كداری له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كانی كۆنگرێس له 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا
هاوكات كه‌ناڵی ABC بڵاویكردوه‌ته‌وه، پلان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی چه‌كداری له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كانی كۆنگرێس له 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژی 16 ی (كانونی دوه‌م/1)ه‌وه تاوه‌كو 20ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 دارێژراوه.
گروپێكی چه‌كدار له به‌رنامه‌دایه له 16ی (كانونی دوه‌م/1) هێرشبكاته سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا
له‌یاداشتێكدا نوسینگه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی گروپێكی چه‌كدار له به‌رنامه‌دایه له 16ی (كانونی دوه‌م/1) هێرشبكاته سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن به‌پێی هه‌مواری 25 ی ده‌ستوری ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێنه‌وه، ئه‌و گروپه چه‌كداریه به‌ڵێنی "ڕاپه‌ڕینێكی گه‌وره "یان داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ئه‌نجامبدرێت.
خه‌ندان
