تاپۆی خانووی هاووڵاتییان لە هەشت گەڕەکی کەلار دەستی پێ کردووە

تاپۆی خانووی هاووڵاتییان لە هەشت گەڕەکی کەلار دەستی پێ کردووە
شارەوانیی كەلار خاوەن موڵكەكانی چەند گەڕەکێکی شارەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بە مەبەستی تاپۆکردنی موڵکەکانیان ناویان تۆمار بكەن، سەرۆكی شارەوانیی كەلار ڕای گەیاند موڵكە بازرگانییەکان جارێ تاپۆ ناكرێن.

ئەكرەم ساڵح، سەرۆكی شارەوانیی كەلار، رایگەیاند: "وەك سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار ئەمڕۆ دووشەممە 11ی1ی2021، هاووڵاتییانی گەڕەكەكانی "فەرمانبەران، بنگرد، شێروانە، شۆڕش، بەردەسوور، ڕاپەڕین، گازینۆ و سەد ماڵەكە"مان ئاگادار كردووەتەوە ئەوانەی تا ئێستا موڵكەكانیان تۆمار نەكردووە،‌ بە مەبەستی تاپۆكردنی خانووەكانیان سەردانی شارەوانی بكەن."

گوتیشی: "ئەم ئاگاداركردنەوەیەی سەرۆكایەتیی شارەوانی كەلار ئەو موڵكانە ناگرێتەوە كە بازرگانین."

سەرۆكی شارەوانیی كەلار راشی گەیاند: "دوای تەواوبوونی نەخشەی بنەڕەتیی ئەو گەڕەكانەی كە پێشتر بە شێوەی زیادەڕۆ دروست كرابوون، دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە دەتوانن كاری تاپۆكردن بۆ خانووەكانیان بكەن."











باسنیوز

Top