وهزارهتى شارهوانى بەهۆی چاکسازی لە گرێبەستەکانی خاوێنکردنەوە ساڵانە حەوت ملیار دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێنێتەوە
ئهمڕۆ دووشهممه 11/1/2021، وهزارهتى شارهوانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری هەولێر و دەوروبەری چارەسەر دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی پرۆسەی تەندەرینگ و بانگەواز بۆ 10 پرۆژەی كۆكردنەوەی خاشاك و گواستنەوە و خاوێنكردنەوە لە پارێزگای هەولێر ئەنجام درا و لە ئەنجامدا گرێبەست لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆ كرا، بەپێی گرێبەستە نوێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە، ساڵانە بڕی نزیكەی حهوت ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەتى ههرێمى كوردستان دەگەڕێتەوە و كوالێتیی پرۆسەی خاوێنكردنەوەش بەرز كراوەتەوە و چەند زۆنێكیش زیاد كراون، ئەمەش دەستکەوتێکی دیكهى کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "پرۆسەكەی تەندەرینگ لە هەولێر هیچ قۆرخكارییەكی تێدا نەكراوە و بەپێى یاسا و ڕێنوێنییەکانى گرێبەستە گشتییەکانى ساڵى 2016 بە بەشداریی 21 كۆمپانیای خۆماڵی ئەنجام دراوە، بەهۆی ئەوەی گرێبەستە كۆنەكانی خاوێنكردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری ماوەكەیان لە 31/12/2020 تەواو دەبوو، بۆیە لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و چارەسەرکرنی گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، گرێبەستەکان گۆڕدران، لەمەودوا بە پارەیەکی کەمتر و کوالێتیی بەرزتر خۆڵ و خاشاکی هەولێر کۆ دەکرێتەوە".
وهزارهتى شارهوانى باسى لهوهش كردووه: "شەش پڕۆژە لە گرێبەستە نوێکانی خاوێنكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرن و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناو شار دەگرێتەوە، چوار گرێبەستەكەی دیكەشیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرن و بەسەر زۆنەكانی: بنەسڵاوە، کەسنەزان، دارەتوو، عەنكاوە، بەحرکە، شاوێس، پیرزین، سێبەردان، کانی قڕژاڵە، شەقڵاوە، هەریر، باسرمە، بالیسان، کۆڕێ و هیران، دابەش كراون".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاشكراش كراوه، لە گرێبەستە نوێكاندا، جگە لە گەڕانەوەی نزیکەی حەوت ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بۆ خەزێنەی حکوومەتى ههرێمى كوردستان، لەڕووی هونەریشەوە، چەندان زۆنی خاوێنكردنەوە زیاد كراون و سیستەمى (GPS)یش بۆ چاودێریکردنى ڕێڕەوى کارکردنى ئامێرەکان دادەنرێت و كوالێتیی پرۆسەكەش بە گشتی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، وەك بەرزكردنەوەی مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانی خزمەتگوزاری بۆ مۆدێلی 2018 و كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی فڕێدانى پاشماوەى بیناسازى و چاودێریکردنى ئەم جۆرە خاشاکە، لەگەڵ دانان و دامەزراندنى وێستگەى ناوەندى بۆ کۆکردنەوەى خاشاک و گواستنەوەیان بۆ زبڵخانە.
وهزارهتى شارهوانى ڕوونیشى كردووهتهوه: "هەروەها لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێریش ژمارەی پرۆژەكان لە شهش گرێبەستەوە بۆ هەشت پڕۆژە و 132 ئامێری خزمەتگوزاریش زیاد كراون، واتە لە گرێبەستە نوێکاندان بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە سێکتەری خاوێنکردنەوە، ژمارەى ئامێرەكان بۆ 614 ئامێر بەرز كراونەتەوە، وێڕای ئەمانە خاوێنکردنەوەى شەقامەکانى 120 مەتری و 150 مەتری، پرۆژهكانی نیشتەجێبوونی وهبهرهێنان زیاد کراون كه دهیان ههزار یهكهی نیشتهجێبوون و بازرگانی دهگرێته خۆی و بهشێكی فراوانی شاری ههولێر پێك دههێنن".
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، پرۆسەی کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک پرۆسەیەکی ڕۆژانە و قورسە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی پێداچوونەوە بە گرێبەستە کۆنەکان، چاکسازی لەو پرۆسەدا دەکات بە گەڕاندنەوەی پارە بۆ خەزێنەی حکوومەتى ههرێمى كوردستان و لە بەرامبەریشدا زۆنەکانی خاوێنکردنەوە زیاد دەکات و کوالێتیی بەڕێوەچوونی کاری کۆکردنەوەی خاشاک بەرز دەکاتەوە.
باسنيوز
