رێباز حەملان: هێزێكی هاوبەشی بەدەسەڵات ڕێگە لە هەموو كارێكی قاچاخچێتیی سەر سنوورەكان دەگرێت
یاریدەدەرێكی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەو هێزە هاوبەشەی بۆ دەروازە سنوورییەكان پێك دەهێندرێت، هێزێكی بەدەسەڵات دەبێت و ڕێگە لە هەموو كارێكی قاچاخچێتیی سەر سنوورەكان دەگرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەشی كوردیی (دەنگی ئەمریكا) رای گەیاندووە كە مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانی ڕاسپاردووە، تاوەكوو پڕۆژەبودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابنێن بەپێی ئه‌و داهاتانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدایه له هه‌رێمی كوردستاندا.
جەختیشی كردەوە كە سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایەخێكی تەواو بە دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دەدات، به‌پێی ئه‌و بودجەیەی كه له‌به‌رده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندایه، ”ئینجا ئایا له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێك بكه‌وین به‌شێوازێك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێت، به شێوازێكی دیكه ده‌بێت".
هاوكات ئاشكرای كردووە: ”پشت به‌ستنی ئێمه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆی خۆمانه، ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌مان بۆ نه‌نێرێت، پێموایە ده‌توانین چاكی بكه‌ینه‌وه، یه‌كه‌م له‌كاتێكی دیاریكراودا مووچه دابه‌ش بكرێت نه‌ك له‌وه‌ی كه زۆر دوابكه‌وێت، هەروەها ڕێكخستنهوهیهتی به‌پێی كاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆرێك بزانێت له چه‌ندی مانگدا مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگه كه ته‌ركیزی بكه‌ینه سه‌ر، ئه‌وه‌ی تریش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت، به‌پێی ئه‌وه مووچه‌كه دابین ده‌كه‌ین، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به قه‌رزیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران دوانه‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه و مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابین ده‌كرێت".
جەختیشی كردۆتەوە كە پلان هەیە ئەمساڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بابەتی دابەشكردنی مووچە بە شێوەیەكی زۆر باشتر لە ڕابردوو ڕێك بخاتەوە.
لەبەشێکی دیکەی چاوپێكەوتنەكەیدا ڕێباز حەملان ئاشكرای كردووە: ”هێزێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لێدراوه كه سه‌ردانی هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت یه‌كه‌مجار له ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران و ئه‌و گومرگانهوه ده‌ست پێ بكات، ئینجا بچنه باشماخ و په‌روێزخان و خاڵه‌كانی دیكه، ئه‌و هێزه هێزێكی هاوبه‌شه و به‌ده‌سه‌ڵاته و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قاچاخچێتی و كاری نایاسایی و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنووره‌كان ڕێیان لێده‌گیرێت، هەر كەسێكیش به‌رده‌ست بكه‌وێت، ده‌گیرێت".
ئەوەشی نەشاردۆتەوە كە ”ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌خۆ كاره‌كه (قاچاخچێتی لە خاڵە سنورییەکان) ده‌كه‌ن، كه‌سانی گه‌وره له پشتییانن، ورده‌كارییه‌كه‌ی لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه ئه‌و هێزه پێكهێنراوه تاوەكوو بتوانێت ڕێ له‌و كه‌سه باڵاده‌ستانه بگرێت“.
هەروەك ئاماژەشی داوە كە ئەگەر ئه‌و خاڵه سنوورییانه ڕێك بخرێته‌وه و خه‌رجیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به باشی ڕێك بخرێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به نایاسایی مووچه وه‌رده‌گرن ئێستا خۆشبه‌ختانه له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و له چه‌ندین وه‌زاره‌تی دیكه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه مووچه‌كانیان ڕاگیراوە و ده‌ستكراوه به دۆزینه‌وه‌یان، به دڵنیاییه‌وه یه‌كه‌م داهاتی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات، دووه‌م بارودۆخی مووچه‌خۆران زۆر باشتر ده‌بێت، هه‌رچی داهاتێكیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌كار ده‌هێنرێته‌وه، هەرچەندە ناتوانم به‌ته‌واوه‌تی ژماره‌یه‌ك بڵێم به‌ڵام به‌ڕاستی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه".
یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە كە لە ١٥ی ١ی ٢٠٢١، دابەشكردنی مووچە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەست پێدەكات و بۆ ئەم مەبەستەش لیستەكان ئامادەكراون.
باسنيوز
