ھێڤیدار ئەحمەد: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه‌ مانگانه‌ لێیان ده‌سه‌ندرێته‌وه

ھێڤیدار ئەحمەد: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه‌ مانگانه‌ لێیان ده‌سه‌ندرێته‌وه
جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه‌ مانگانه‌ لێیان ده‌سه‌ندرێته‌وه.

ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "407 ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی 492 فەرمانبەری حکوومەت بڕدرا و 87 ملیۆن دیناریش مانگانە لە مووچەی خانەنشینی 103 حاکم کەمکرایەوە".

ئەوەش خستووەتە روو، "ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێی دەبڕدرێت 20٪‏ تاوەکو 49٪‏ی لە جیاتی ئەو مووچانەی وەرگرتووە، مانگانە لە مووچەکەی دەبڕدرێت، واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە".

هەروەها جێگری سەرۆكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "چاوەرێ بن بڕیاری زیاتر لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی ده‌د‌رێت".














باسنيوز


Top