گهرمیان.. یەكێتیی مامۆستایان و كۆمپانیایەك لهسهر كارهكانی یهكهی نیشتهجێبوونی مامۆستایان ڕێك كهوتن
ئەمڕۆ شەممە 9/1/2021، ئازاد حەسەن، سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، رایگەیاند: "وەك لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لەگەڵ كۆمپانیای خەیمەت ئەلسەلام، كە تایبەتە بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی (بەهەشتی كەلار- شاری مامۆستایان ) لەسەرچەند خاڵێك رێك كەوتین".
لەبارەی خاڵەكانی رێككەوتنی نێوان هەردوولا، باسی لەوە كرد كه دوابهدوای تەواوبوونی ههیكهلی هەموو یەكەكان، ڕاستەوخۆ دەست بكرێت بە ئەنجامدانی تیروپشك بۆ دابەشكردنی یەكەكان بەسەر بەشداربواندا، بۆ ئەوەی هەر بەشداربوویەك ژمارە و شوینی یەكەكەی بزانێت.
گوتیشی "بڕیارمان دا بە ئاسانكاری لە قیستەكانی مانگی یەكەم و دووی ئەمساڵ، بە مەرجێك مامۆستایان پەیوەست بن بە پێدانی قیستی مانگەكانی ساڵی (2020) كە رادەستی بانك نەكراوە، پێویستیشە تەواوی قیستی مانگەكانی 2020 بدرێت."
دووپاتیشی كردهوه، كه پێویستە لەسەر ئەو بەشداربوانەی كڕین و فرۆشتنیان بە یەكەكانهوه كردووە، سەردانی نووسینگەی گرێبەستی كۆمپانیای خهیمهت ئەلسەلام بكەن بە مەبەستی بەناوكردنی یەكە نیشتەجێیەكە، لەگەڵ ئەوەدا كۆمپانیا بەردەوام دەبێت لەكاركردن لە خزمهتگوزارییهكانی كارەبا و ئاو و تهواوكردنی خانووەكان.
سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، راشی گەیاند، كه كۆمپانیاكه بڕیاری دا دەست بە جێبەجێكردن و دروستكردنی پهرژینی پڕۆژە و دەروازەی سەرەكیی پڕۆژەی بەهەشتی كەلار بكا.
پڕۆژەی بەهەشتی دەشتی كەلار- شاری مامستایان، تایبەتە بەدروستكردنی هەزار و حەوت یەكە بۆ مامۆستایانی گەرمیان، كە لە كەلار دروست دەكرێ.
باسنیوز
