ژماره‌یه‌ك شاخڕه‌و ده‌چنه سه‌ر چیای هه‌ڵگورد
زانا عومه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هاوڕێیانی شاخی هه‌ڵه‌بجه، كه به‌شداری گه‌شته‌كه‌ی كردووه، ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاخڕه‌وی دیكه له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و پێنجوێن، پێكه‌وه گه‌شتێكمان له‌م سه‌رمای زستانه بۆ سه‌ر چیای هه‌ڵگورد ڕێكخست".
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هاوڕێیانی شاخی هه‌ڵه‌بحه، گوتیشی:" گه‌شته‌كه دوو ڕۆژ و یه‌ك شه‌وی خایاند، چێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداریان كردبوو له شاره جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه هاتبوون، هه‌روه‌ها گه‌شتێكی دوور و درێژمان ئه‌نجام دا، سه‌رچیای هه‌ڵگورد به‌فرێكی زۆری لێ باریبوو، دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش و جوانی هه‌بوو".
باس‌نیوز
