باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانەوادەی مامۆستا عەبدوڵا عەزیز ئەحمەد ڕواندزی ده‌کات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/1/2021، باره‌گای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر سامان عەبدوڵا ئەحمەد ڕواندزی، به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای ئایینی و قازیی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، مامۆستا عەبدوڵا عەزیز ئەحمەد ڕواندزیمان پێ گەیشت، پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری خه‌متانین".
له پرسه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لە خودای گەورە داواکارین گیانی مامۆستا عەبدوڵا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت".
باسنيوز
