له‌مڕۆوه تۆمارکردنی ناوی لایەنە سیاسی و ھاوپەیمانییەکان ده‌ست پێده‌كا
ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ تۆماركردنی ناوی قه‌واره و لایه‌نه‌سیاسی و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان له ئه‌مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كا و ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بی.
ئەمڕۆ شه‌ممه 9/1/2021، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ قەوارە و لایەنە سیاسیەکان و ھاوپەیمانیهتییهكانی کرده‌وە.
گوتیشی بەپێ یاسی نوێی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگای خۆتۆمارکردن تا رۆژی 16/1/2021 بەردەوام دەبێت.
به هۆی دۆخی ناسه‌قامگیری عێراق و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و دروستبوونی گرژی، بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له مانگی حوه‌زیرانی داهاتوو دراوه.
باسنيوز
