هاوپه‌یمانان هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش له هه‌ولێر له لێدوانێکی تایبه‌تدا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکارییکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەک و پێداويستی سەربازی زیاتريش بۆ پێشمەرگە دەنێرن.
کاروانی هاوکاری هاوپەیمانان گەيشتە فرۆکەخانەی نيودةولةتى هەولێر، ئەم كاروانه لە چوارچێوەی هاوکاری هاوپەیمانانە بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش تا ئەو کاتەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بنبڕ دەکرێت.
هاوکاریەکە بريتين له98 ئوتومبێلی سه‌ربازی و50 مێکزه‌مینی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ک له ئۆتومبێلی هامه‌ر و چه‌ندین ئۆتومبێلی ئامبوڵانس و چەند بيداويستيیەكى دیکە.
کۆلۆنێل ده‌یڤد ولیه‌مس، فەرماندەی فه‌رمانده‌يی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر گوتی: "هاوکاریەکانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن و کەرەستە و چەک و جلوبەرگی سەربازی زیاتر بۆ پێشمەرگە دەنێرین".
گوتیشی: "هێشتا داعش لە ناو نەچووە؛ بۆيه ئامانجمان لە ناردنی ئەم هاوکاریانە بۆ لەناوبردنى تەواوى داعشه".
روونیشیكردەوە، "هاوکارییه‌کانی ئه‌م جاره‌مان بایی12 ملیۆن دۆلار و نیوە، ئۆتومبێل و پێداویستی فریاگوزاری سه‌ربازییه بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، که خۆی له 98ئۆتومبێلی سه‌ربازی و 50مێکزه‌مینی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ئوتومبێلی هامه‌ر و چه‌ندین ئوتومبێلی ئامبوڵانسن. تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش بایی400 ملیۆن دۆلار که‌لوپه‌لی سه‌ربازیمان پێشکه‌ش به هێزه‌کانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه کردووه، که 375 ملیۆنی بۆ هێزه‌کانی عێراق دابینکراوه و25 ملیۆنه‌که‌ی دیکه‌ش دراوه به هێزی پێشمه‌رگه. له ماوه‌ی 10 بۆ 18مانگی ئاینده‌ش ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له دابینکردنی پێداویستییه سه‌ربازییه‌کان بۆ12 لیوای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. بێجگه له‌وه‌ش ئێمه چه‌ک وتهقهمهنیش بۆ هێزی پێشمه‌رگه دابین ده‌که‌ین".
سەبارەت بە مەترسی داعش گوتی: "به‌ڵێ داعش له هه‌ندێك ناوچه ماون و ئامانجیش له‌م هاوکارییکردنه ئه‌وه‌یه، به ته‌واوه‌تی ره‌گی داعش له‌م ناوچه‌یه له‌ناوبه‌رین.
هاوکاریەکانی هاوپەیمانان لە سەرتای ئەم ساڵەوە لە هاوکاریەکانی ساڵانی رابردوو جیاوازتر دەبن. لە قۆناغی ئێستادا ئەو هاوکاریانە پێداویستی سەربازین، وەک: ئۆتۆمبێلی سەربازی و فریاکەوتن و هامەر وچەکی جۆراو جۆر بە تایبەت چەکی قورس.
شێرزاد ئەسعەد، سەر ۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: لیستێکمان داوەتە هاوپەیمانان ئەوانیش بەڵنیان داوە ئەو هاوکاریانەی داوامان کردووە بۆمان بنێرن.
ناردنی ئەو هاوکاریانە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێـت، مانگانەش بەم شێوەیە هاوکاریەکان دەگاتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە. لە چەند رۆژی داهاتووشدا ژمارەیەکی دیکەش دەگاتە هەولێر، هاوکاریەکان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کران و دواتر دابەشی سەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت، كه رۆڵیكى فراونتری دەبێـت لە بنبڕکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
k24 -
