کاروانێکی دیکەی ھاوکاریی هاوپەیمانان پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت
بڕیار وایه ئهمڕۆ پێنجشهممه 7/1/2021، کاروانێکی دیکەی ھاوکاریی هاوپەیمانان پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگەى حكوومهتى ههرێمى كوردستان بکرێت.
ئەو ھاوکارییانەی هاوپەیمانان لەم دوو ڕۆژە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا بە بەشداریی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان، ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێن.
باسى لهوهش كرد، ھاوکارییەکان خۆی لە ئۆتۆمبێلی جۆری ھهمەر و ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی سەربازی و چەند جۆرە کەرەستەیەکی دیکەی سەربازی دەگرێتەوە.
باسنيوز
