پێشەوا هەورامانی: ئێمە لەگەڵ ئارامی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانین

پێشەوا هەورامانی: ئێمە لەگەڵ ئارامی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانین
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راستی رووداوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاشکرا دەکات.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە: "ئێمە لەگەڵ ئارامی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانین، هیچکاتیش دەست پێشخەر نەبووین لە بێڕێزی یان هەر شتێکی دیکە بەرامبەر بە هیچ لایەنێک، بەرپرسیارییەتیمان لەسەر شانە و شانمان داوەتە بەر بارێکی گران بەرگەی ڕەخنە و ناڕەحەتیش دەگرین".

لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاماژەی بەوەداوە، "سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڕۆیشتە دەرەو وەک هەمیشە بە جنێودان و قسە گوتن و بێ ڕێزی، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی پێی گوت، "بڕۆ دەرەوەو بێ ڕێزی مەکە"، ئەویش بێ ئەملاو ئەولا چاکەتی خۆی داکەند و قۆڵی هەڵکرد و گوتی ئەگەر ئازایت وەرە بۆم، واتە لە ئەسڵدا ئەم بابەتەیان دەویست، ئیتر ئەو بابەتە ڕوویدا، نە خەنجەر بۆکس و نە هیچ بەکار نەهاتووەو بەپێی نیشانەکانی سەر دەمووچاوییان لەوانەیە شوێنی مۆبایل بێت".

هەروەها گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستووەتە روو، "هەمان کەس سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێش مانگێک گوتی فراکسیۆنی پارتی هەڕەشەیان کردووە، ئەوەبوو لیژنەیەک لەلایەن هەموو فراکسیۆنەکان پێکهات و سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەلایەن لێژنەکە تەریق کرایەوە کە نابێتەوە، ئەنجام ئەوەبوو کە قسەکانی دروستکراوی خۆیبوون".

لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، دەنگەدەنگ و شەڕ دروست بووە و سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ رایگەیاند لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتی بە بۆکسخەنجەر هێرشی کراوەتەسەر، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەو قسانە رەتدەکاتەوە و ده‌ڵێت "بە ڤیدیۆ دەیسەلمێنین پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ راست ناکات".











باسنيوز




Top