پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی زیندانیانی سیاسیدا دەکرێ
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وهزارهتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، کە ، ئاماژه بهوه كراوه، ئەمڕۆ چوارشهممه 6/1/2021، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ لیژنەی نوێى پێداچوونەوە بە لیستى زیندانیانی سیاسی کۆبووەوە، كه ئهو لیژنهیه بەپێی یاسای چاکسازی پێک هاتووە.
ئاماژه بهوهش كراوه، لیژنەکه پێکهاتووە لە نوێنەرانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان.
سهرنج خراوهته سهر ئهوهش، كه لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، دووپاتی كردووهتهوه، پڕۆسەی چاکسازی لە لیستی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسیی کوردستان دهكرێ، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بەم توێژە قوربانیدەرەی کوردستان بکرێت و مافە شایستەکانیان بە پێی یاسا پێ بدرێت".
لە کۆبوونەوەكەدا، بڕیار درا "سەرەتادا پێداچوونە بە لیستی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانه دەست پێدەکات کە 10 ساڵه مینحەکەیان تەواو بووە، هیچ مووچەیەکی دیكهیان نییە، بۆ ئەوەی مینحەکانیان بەردەوام بێت، کە بە پێی فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێدراوە.
ئەوەش ئاشكرا کراوە، ناو و ژمارە و ریزبەندی و دۆسیەی زیندانیانی سیاسی، پێشکەشی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە کراوە.
باسنیوز
