پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە وەزیری سامانە سروشتییەکان بەخشی

پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە وەزیری سامانە سروشتییەکان بەخشی


پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخشی.

کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-1-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 1ـی نائاسایی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە تەرخان کرابوو بۆ دوو تەوەر، بە دەنگی 81 پەرلەمانتار، كەمال عەبدولحەمید عەبدولڕحمان، کاندیدی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پەسەند کرا.

خاڵەکانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

- دەنگدان لەسەر متمانەدان بە كەمال عەبدولحەمید عەبدولڕحمان بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.



باسنيوز
Top