پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەبەخشێت

پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەبەخشێت


پەرلەمانی کودستان کۆ دەبێتەوە و دەنگ بە کاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-1-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 1ـی نائاسایی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

پەرلەمانی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا دوو تەوەر تاوتوێ دەکات، کە بریتین لە؛

- دەنگدان لەسەر متمانەدان بە كەمال عەبدولحەمید عەبدولڕحمان بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

- ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان.








باسنیوز



Top