لە کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لە دەست دا
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی١ی٢٠٢١، لە ناو شاری کەلار لە ڕێگای پشتێنەی کەلار (حەولی) ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا پیک ئاب و نیسان مینی پاس) ڕوویدا لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون".
ئەوەش خراوەتە روو، کە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار کران و لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆش لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
باسنيوز
