له‌ هه‌رێمى كوردستان 107 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 107 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 107 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 5/1/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 107 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 982 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣١٤)
١. پشکنین: (٢٩٣٢ پشکنینی نوێ)
• (١١١٥) هەولێر
• (٥٥٩) سلێمانی
• (١١٩٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣٤) گەرمیان
• (٢٩) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٠٧ تووشبووی نوێ)
• (٢١) هەولێر
• (٣٢) سلێمانی
• (٥٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٩٨٢ چاکبوون)
• (٣٣٤) هەولێر
• (١٧٥) سلێمانی
• (٣٨٢) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٣٧) گەرمیان
• (٥٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٦ مردن)
• (٢) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٥٧٤٥٠ (٣٣٤٠٣٠ هەولێر، ٢٠٥٢٧٧ سلێمانی، ٤١٠٨٢٦ دهۆك، ٧٣١٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٣٨٧١ (٣٦٣٨٠ هەولێر، ٣٠٠١٥ سلێمانی، ٣٤٣٧٨ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٧٥١١٨ (٢٦٨٠٤ هەولێر، ٢١٦١٤ سلێمانی، ٢٣٧٥٠ دهۆك، ٢٩٥٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٥٣٥٠ (٨٦٦٤ هەولێر، ٦٧٤٣ سلێمانی، ٩٩٣٨ دهۆك، ٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٠٣ (٩١٢ هەولێر، ١٦٥٨ سلێمانی، ٦٩٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی کانونی دووەم ٢٠٢١












باسنيوز



Top