وەزیری کارەبا: پرۆژەی کارەبای دێرالۆک لە هەرێمی کوردستان و عێراق یەکەمینە
وەزیری کارەبا لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ناحیەی دێرالۆک ڕای گەیاند: "ئەم پرۆژەیە لەسەر قەرازی وڵاتی ژاپۆن و بە گوژمەی ١٢٩ ملیۆن دۆلار کەوتووەتە گەڕ و هێشتا کاری لەسەر دەکرێت و ٣٧ مێگات کارەبای سنوورەکە دابین دەکات و لەلایەن دوو کۆمپانیای ئێرانییەوە دروست دەکرێت و هەتا ئێستا ٧٥٪ی کارەکانی جێبەجێ کراون".
ئەندازیار محەمەد کەمال گوتیشی: "دەبیت هەتا مانگی ١٢ی ئەمساڵ ئەو پرۆژەیە کۆتایی پێ بێت و هەردوو کۆمپانیاکەش بەلێنییان داوە کە لە کاتی دیاریکراودا تەواوی دەکەن".
وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشی گەیاندووە: "گرنگیی ئەو پرۆژەیە کە یەکەمینە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەوەیە کە بە ئاو کار دەکات و لە پلانی داهاتووماندایە بەنداوێک لە نزیک پرۆژەی هایدرۆپاوەری کارەبای دێرالۆک و لەسەر ڕووباری زێی گەورە دروست بکەین کە لەو ڕێگایەوە ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت".
باسنيوز
