پەرلەمانتارێك: بڕینی مووچهی ئهوانهی زیاد له مووچهیهكیان ههبووه بۆ خهڵك و حكوومهتیش دەستكەوتێكی گرنگە
ئهمڕۆ سێشهممه 5/1/2021، گولیزار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بڕینی مووچەی 10 هەزار كەس، كە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە، دەستكەوتێكی گرنگە نەك تەنیا بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بهڵكوو بۆ خەڵكی كوردستانیش، چونكە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆكارێك بۆ گەڕانەوەی داهات بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەش له بهرژهوهندیی خەڵكدایە."
ئاماژهی بهوهش كرد، كه بڕینی مووچەی كەسانێك كە زیاتر لە مووچەیەكیان هەیە، یەكەم و دوا هەنگاوی چاكسازی نابێ، "دڵنیاین لە سەرجەم كەرتەكان هەنگاوی جدی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی له ئارادان".
ئەو پەرلەمانتارە، راشیگەیاند، دەبێت هەموو لایەنەكان و خەڵكی كوردستان هاوكاری حكوومەت بن لەو هەنگاوانەی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی دەیانگرێتە بەر.
باسنیوز
