لە باکووری کوردستان هۆشداری لە شەختە و هەرەسی بەفر دەدرێت

لە باکووری کوردستان هۆشداری لە شەختە و هەرەسی بەفر دەدرێت
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە باکووری کوردستاندا هۆشداری لە روودانی بە سەهۆڵبوون و هەرەسی بەفر لە چەند ناوچەیەک دەدرێت.

لە پارێزگاکانی وان، ئاگری، بەدلیس، مووش و جۆلەمێرگی باکووری کوردستان هۆشداری درا لە بارەی هەرەسی بەفر و روودانی بە سەهۆڵبوون.

بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای ناوچەکە کەمێک ساماڵ بێت. لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت کاتەکانی بەیانی و تەمومژ رووبدات و دیاردەکانی بە سەهۆڵبوون و هەرەسی بەفر رووبدەن.

هاوکات پێشبینیدەکرێت رەشەبا بە ئاراستەی خۆرهەڵات و باکوورەوە بە هێواشی هەڵبکات و لە دەریاچەی وان بە ئاراستەی خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتەوە خێراییەکەی بگاتە (20-50) کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.

پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە رۆژدا بەمشێوەیە بێت؛ لە وان و مووش 4 پلە، لە بەدلیس و جۆلەمێرگ 2 پلە ژێر سفری سەدی بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بەگشتی هۆشداریدراوە لە دروستبوونی شەختە، لەگەڵ توانەوەی بەفری سەر چیاکان لە ناوچە سەختەکان کە مەترسی روودانی هەرەسی بەفر دەکرێت و بە پێویست زانراوە خەڵکی هۆشیاربن و رێوشوێن بگرنەبەر.

لە پارێزگای مووش کە تەمێکی چڕ باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە، ماوەی بینین بۆ 10 مەتر کەمبووەتەوە.تیمەکان کە لە رێگاکانی نێوان مووش-بەدلیس و مووش-چەولیک چاودێری دۆخەکە دەکەن، هۆشداری بە شۆفێران دەدەن.
rudaw -
Top