سوپای عێراق لە سنووری شوان قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە ڕادەگەیەنێت
جەواد محەمەد، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دوبزی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی١ی٢٠٢١، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "قەدەغەكردنی هاتوچۆی جووتیاران بە شەوان لەلایەن سوپای عێراقەوە لە گوندەكانی سنووری ناحیەی شوان و مەفرەق و دەوبەری كە هاوسنووری دوبز و كەركووكە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سوپای عێراق توانای پاراستنی دۆخی ئەمنیی ناوچەكەی نییە."
گوتیشی: "سوپای عێراق لە سنووری كەركووك و دەوروبەری تەنیا توانای ئەوەی هەیە پارێزگاری لە خۆی بكات، بۆیە لە هەموو جووڵەیەكی شەوان بەگومانن."
ئەو بەرپرسەی پارتی راشی گەیاند: "گوندەكانی دەوروبەری ناحیەکانی شوان، دووبز و پردێ بە شەوان نائارامن و مەترسیی گرووپە تیرۆریستییەكانیان لەسەرە."
باسنيوز
