هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله ژماره كاتییه‌كان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان، كۆمپانیاكان و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه كێشه له تۆماركردنى ئۆتۆمبێله ژماره كاتییه‌كانیان هه‌بوو و به‌هۆیه‌وه مه‌نه‌فێستى ئۆتۆمبێله‌كانیان، یان ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژى چوارشه‌ممه 6/1/2021، به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارى پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگى هه‌ولێر بكه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، هه‌ر كه‌سێك، یان هه‌ر خاوه‌ن ئۆتۆمبێلێك دوا بكه‌وێت، خۆى له لێكه‌وته یاساییه‌كانى دواكه‌وتن به‌رپرسیار ده‌بێت.
باس‌نیوز
