په‌رلەمانتارێک: ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌گه‌ڵ هەولێر رێک نه‌كه‌وێ كاره‌سات لە عێراق روودەدات
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر حکوومەتی عێراق لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێک نەکەوێت، ئەوا کارەسات لە عێراق روودەدات.
رزگار عیسا سوار، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتی لە په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌رچى ئێستا به هۆى هه‌ندێک بارودۆخ هه‌رێمى كوردستان به ڕه‌وشێكى تایبه‌ت تێدەپەڕێت، به‌ڵام ڕه‌وشى عێراق زۆر زۆر له هەرێمی كوردستان خراپتره.
رزگار عیسا سوار هەروەه رایگەیاند، سیاسەتی ناوخۆیی، سەربازیی و دەرکیی عێراق لەدەست عێراقییەکان نییە و وڵاتێکی دیکە عێراق بەڕێوە دەبات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان روانگەی سیاسەتمەدارانی عێراق بە برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ باشتربوونی بارودۆخی خۆیان بە هەڵە دانا و رایگەیاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌گه‌ڵ هەولێر رێک نه‌كه‌وێت، عێراق كاره‌ساتى خراپتر له رووى سیاسى و ئابوورىیەوە به خۆىەوە ده‌بینێت و هیچ ئارامییەک به خۆیه‌وه نابینێت.
رزگار عیسا سوار بە ئاماژەکردن بە بوونی ئاسایش و ئارامی لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییان و سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگەکان.
لەبارەی هەڵوێستی دژەکوردی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، ئەوان به ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان چوونه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگرى له خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن، ”به‌ڵام به‌داخه‌وه خیانه‌ت له كورد و كوردستان دەکەن“ و دەبێ لە هەڵبژاردنی داهاتوو خەڵک بزانێ دەنگ بە کێ دەدات بۆ ئەوەی لە بەغدا نوێنەرایەتیی گەلی کوردستان بکات.
رزگار عیسا سوار جەختی لەوە کردەوە، کە گەل و قەوارەی هەرێمی کوردستان لەوە بەهێزترن بە خیانەتی ژمارەیەک پەرلەمانتار بڕووخێن و رایگەیاند، رۆژێک دێ دادگاى میلله‌ت ئەو خائینانە دادگایی بکات.
باس‌نیوز
