راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال ئه‌ترووشی بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان كاندید كردووه‌ و سیڤییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ‌ هاتووه‌: "‎بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "‎ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت".

پرۆفایلی كه‌مال ئه‌ترووشی:

* له‌دایكبووی 1955ی ئه‌ترووشه‌.

* له‌ 1975 به‌كالۆریۆسی له‌ جیۆلۆجیا له‌ كۆلیژی زانسته‌كانی به‌غدا ته‌واو كردووه‌.

* له‌ كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق كاریكردووه‌.

* ناردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا و ماسته‌ری له‌ زانكۆی " Université de Bordeaux1" له‌ ساڵی 1987 له‌ باره‌ی جیۆفیزیای دۆزینه‌وه‌ نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌.

* دكتۆرای له‌ هه‌مان زانكۆ و ساڵی 1991 له‌ پسپۆڕی جیۆفیزیای نه‌وت (دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنان) به‌ده‌ستهێناوه‌.

* دوای دكتۆرا له‌ په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسایی بۆ پترۆڵ كاریكردووه‌.

* 35 ساڵ ئه‌زموونی كاری له‌ بواری جیۆفیزیادا هه‌یه‌.
k24 -
Top