پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆ دەبێتەوە
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "لەرۆژی 1ی1 تا 1ی3 په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێ، به‌ڵام تێگه‌یشنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار".
گوتتشی: "لەم هه‌فته‌یە په‌رله‌مانی کوردستان کۆدەببێتهوه و له‌نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که و به‌رنامه‌ی کار دیاری دەکرێت کە تایبه‌تە به پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانیش ته‌واو بووه و له‌نزیکترین کات سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان دەخرێتە به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێده‌درێت".
باس‌نیوز
