لە كەركووك ژنێكی گەنج بە دەمانچەی مێردەكەی به سهختی خۆی بریندار دهكا
عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیزی كەركووك ڕايگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 3/1/2021، لە گەڕەكی دۆمیزی شاری كەركووك، ژنێكی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی (ت، غ، ح)، كە لە بەنەڕەتدا خەڵكی شاری خورماتوون، بەڵام ئێستا نیشتەجێی كەركووكن، بە دەمانچەی مێردەكەی فیشەكی بەسەری خۆیەوە ناوە و بەسەختی خۆی بریندار كردووە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بێهۆشه و لە قسەكردن كەوتووە.
گوتیشی، پزیشكەكان ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە فیشەكەكە بەر شوێنی مەترسیدار كەوتووە و ئەو ئافرەتە ناژی و لە سەرەمەرگدایە، "ئێمەش وەكوو بنكەی پۆلیسی دۆمیز لەسەر هەوڵی خۆكوشتنی ئەو ژنە دەستمان بە لێكۆڵینەوە كرد".
باسنيوز
