پرۆسه‌ی كوشتن و به‌ئامانجگرتنی چالاكانی خۆپیشاندانه‌كانی زیقار به‌رده‌وامه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/1/2020، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕای گه‌یاندووه، كه بۆمبێكی چێنراو، له به‌رده‌رگای ماڵی چالاكوانێكی شارۆچكه‌ی ناسریه ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانی ماددی به ماڵه‌كه‌ی گه‌یاندووه.
له ماوه‌كانی رابردووش‌دا، ترساندنیان له ڕێی بۆمبی ده‌نگی و كوشتن و به ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام بووه، كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا چالاك و ڕێكخه‌ر بوون.
پێشتریش له به‌غدا و به‌شێكی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕیكخهر و چالاكانی خۆپیشاندانه‌كان، رووبه‌رووی كوشتن و رفاندن و هه‌وڵی تۆقاندن بوونه‌وه.
باسنيوز
